ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان چەند رێگایەکی بۆ چارەسەری کێشەی مووجەخۆران دەخاتەڕوو دەڵیت:” بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و حكومەتی هەرێمیش پابەندبێت لە پێدانی داتا و زانیارییەكان و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان”.
شێركۆ جەودەت, ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم وردبینییان لە لیستی مووچەدا دەستپێكردووە و ئێمەش پێشتر سەرنج و تێبینیمان لەسەر لیستی مووچە خستووەتەڕوو لە هەمانكاتدا دەبووایە لە ١٠ ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی هەبووایە كە ئەوەش یەكێك بووە لە گرفتەكان.
راشیگەیاندووە:” ئێستا هەرێم بیانوو بۆ داهاتی ناوخۆ دەدۆزێتەوە و پێشتر راگەیەندرا داهاتی نانەوتی ٣٢٠ ملیار دینارە و ئێستا دەوترێت ١٧٠ ملیار دیناری نەختینەیە”
” بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە پێدانی داتا و زانیارییەكان و لە هەمانكاتدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و بەغدادش پابەندییەكانی خۆی جێبەجێبكات و دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت” شێرکۆ جەودەت وادەڵێت.