نرخی دۆلار لە بەغدا، ئەمڕۆ، چوارشەممە، و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ داخستنی بازاری دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بۆرسەی دۆلار لە عێراق نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 161 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی100 دۆلار بە 162 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە هەولیر دۆلار دابەزینی تۆمار کرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 160 هەزار و 500 دینار، هەروەها نرخی کڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێک 160 هەزار و 400 دینار بوو.
بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار لەهەوڵەکانی بەردەوامە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند ڕێکارێکی نوێی ڕاگەیاند، بەڵام نەک نرخەکەی دانەبەزاند بەڵکو دۆلار بەرزتر بووەوە و گەیشتە 160 هەزار دینار.