بۆ کرێی ماندووبوونی پارێزەران فەتوا درا



ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری پارێزەران لەبارەی حەڵاڵ و حەرامبوونی پارەی ماندووبوونی پارێزەرایەتیی فەتوایەکی نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، “ئەو پارەیەی وەردەگیرێت حەرامە”.

ئەمڕۆ چوارشممە، لە نوێترین فەتوای لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستاندا هاتووە، دوای ئەوەی كۆمەڵێك پارێزەر پرسیارێكیان ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كرد لەبارەی “حوكمی وەرگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزەرایەتی كە دادگا بڕیار دەدات ئەو كەسەی هەموو دەعواكەی یان بەشێكی دۆڕاندووە، بڕێك پارە بدات بە پارێزەری براوە لە دەعواكە، بێجگە لەوەی كەسی دۆڕاو دەبێت پارەش بدات بە پارێزەرەكەی خۆی؟” ئەنجوومەن لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دوای گەڕانەوە بۆ بەڵگە شەرعییەكان و مەبەستە باڵاكانی شەریعەت، وەڵامی دایەوە.

لە ناوەڕۆكی فەتواكەدا هاتووە، لەبارەی ئەو پرسیارەی ئاراستەی ئەنجوومەن كراوە، ئەنجوومەن بە كۆی دەنگی ئەندامەكانی پێیان وابوو، وەرگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزەرایەتی لەو كەسەی كە هەموو دەعواكەی یان بەشێكی دۆڕاندووە، حەرامە و پێویستە پارێزەران وەرینەگرن با دادگاش دیاری بكات و پێی بدات.

باس لەوەش كراوە، ئەگەر لەبەر ڕێكارە ئیدارییەكان وەریشیان گرت، پێویستە بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنی، دەبێت تەنیا ئەو پارێزەرە براوەیە مافی ماندووبوونی خۆی بەتەواوی لە بریكار بۆ كراوەكەی خۆی وەربگرێت، چونكە وەرگرتنی ئەو كرێیە یان ئەو پارە زیادەیە لە بەرانبەر هیچ كارێك نییە و لە هیچ بابێكی شەرعی جێی نابێتەوە،‌ بۆیە دەچێتە خانەی خواردنی ماڵی خەڵك بە بەتاڵ و بێ بەرانبەر.

ناوی کاندیداکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە
پێت ناوی کاندیداکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە
ئاگری کارگەی قیرەکەی سلێمانی کۆنترۆڵ نەکراوە
دوات ئاگری کارگەی قیرەکەی سلێمانی کۆنترۆڵ نەکراوە
پەیوەنیدر