لە میانی کارە خێرخوازییەکانی و لە چوارچێوەی خزمەتکردن بەکەرتی پەروەردەی گشتی لە شاری سلێمانیدا، مەریوان حاجی جەمال چەند خزمەتێکی پێشکەش بە کەرتی پەروەردەی شارەکە کرد.
یەکێک لەو خزمەتانە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی گۆران لە گەرەکی بەختیاری، بە شێوەیەکی نوێ و شایستە بە ژینگەی شیاو و پەروەردە و خوێندن، هەروەها لەو چوارچێوەیەدا هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان لە گەرەکی سەرکارێز کە بینایەکی دێرینی شاری سلێمانییە بە شێوەیەکی مۆدێرن تایبەت بە چالاکی رۆشنبیری و هونەری لەسەر ئەرکی ئەو سەرمایەدارە نیشتیمانییە نۆژەنکرایەوە.
هەروەها لەسەر ئەرکی مەریوان حاجی جەمال، تەواوی دیواربەندی هەردوو خوێندنگەی سیوەیلی بنەرەتی و دواناوەندی حیلمی عەلی شەریفی کوران نۆژەنکرانەوە.