سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری بەرزی بەهای دۆلار بۆ “هەندێك بانك و كۆمپانیای حەواڵە” دەگەڕێنێتەوە، كە دەیانەوێت بەهای دۆلار بەبەرزی بمێنێتەوە و هەڕەشەی سزادانی “توند”یان لێ دەكات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا کرد، لەکاتێکدا دان بە پێویستی سزای یاسایی “توند” بەرامبەر بە قۆرخكارانی دراودا دەنێت.
سودانی لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەیەکەدا ڕایگەیاند، “گرفت لە چاکسازیی بانکیدا هەیە و تەحەدای گەورە لەبەردەم حکومەتدایە، هەروەها نرخی ئێستای ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕەکاندا نرخی هاوتەریب نییە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لایەن و بانکی تایبەت و بازرگان و خاوەنی کۆمپانیا بانکییەکان هەن، کە هەوڵدەدەن نرخی دۆلار بەو نرخەی ئێستا بمێنێتەوە و دانەبەزێت”.