ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی “مەلیکە و شاهینە” دەستی بەسەردا گیرا



ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، له‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ڕێگریان له‌ هاورده‌كردنی 141 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ناسراو به‌ (مه‌لیكه‌ و شاهینە) كردوه،‌ كه‌ سه‌رپێچیكاران ده‌یانویست به‌شێوه‌ی نایاسایی هاوردهیان‌ بكه‌ن.

ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، به‌ پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له‌ لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌ستكه‌وتوون و له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانیدا بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری و ڕێگریكردن له‌ كرده‌وه‌ی قاچاخچێتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نده‌ری ئوم قه‌سری باكوور، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری گومرگ و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 27 كۆنتێنه‌ردا بگرن، كه‌ 141 ئۆتۆمبێلی هه‌ڵوه‌شاوهی‌ خوار مۆدێلیان تێدابوو.

ڕاشیگەیاندووە، سه‌ره‌ڕای ئۆتۆمبێله‌كان دوو تراكتۆری كشتوكاڵیش له‌ناو كۆنتێنه‌ره‌كاندا بوون و ئاماده‌كرابون بۆئه‌وه‌ی به‌قاچاخ هاورده‌ی عێراق بكرێن.

ئاشكراشی كردووە، ئه‌م هه‌وڵانه‌ له‌ په‌رۆشی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت بۆ به‌دواداچون و كۆنترۆڵكردنی دۆسیه‌ی قاچاخچێتی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیاریش ده‌رچووه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌زاران ئۆتۆمبێلی دیكه،‌ كه‌ ئاماده‌كراون بۆئه‌وه‌ی به‌ قاچاخ هاورده‌ بكرێن.

تەورات(عهدالقدیم) چۆن باسی غەززە و دانیشتوانەکەی دەکات؟
پێت تەورات(عهدالقدیم) چۆن باسی غەززە و دانیشتوانەکەی دەکات؟
زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری نوێ دەدات
دوات زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری نوێ دەدات
پەیوەنیدر