تەورات(عهدالقدیم) چۆن باسی غەززە و دانیشتوانەکەی دەکات؟



ئیسماعیل حەمە ڕەحیم

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەوردی دووبارە گەڕامەوە بۆ خوێندنەوەی لاپەڕەو ئایەتو سورەتەکانی تەورات،تابزانم ئەم کتێبەی جولەکەکان چۆن باسی شاری غەزە دەکات و ڕیشەی ئەم ململانێیەی نێوان دانیشتوانی غەزەو فەلەستین لەلایەک و گەلی جولەکە لەلایەکی دیکەچۆن لەتەورات باسکراوە.

تەورات ناوی هەندێک پێغەمبەری تێدایە، کەلەئیسلامدا ناویان نییە، بۆنمونە: ( ئیرمیا، صەفنیا، عاموس، حەبەقوق، میخا) خودای جولەکە لەهەندێک سورەتی تەوراتدا باسی شاری غەزە و فەلەستینی کردووە و لەو ئایەتانەدا بەتەواوی لەدانیشتوانەکەی توڕەیەو غەزەبی خۆی بەسەریاندا باراندووە.

بۆنمونە لەسورەتی پێغەمبەر ئەرمیادا لەئایەتی47 دەڵێ:( هذه هي النبوءة التي ٲوحی بها الرب ٳلی ٳرمیا عن الفلسطین قبل ان يهاجم فرعون غزة.) واتە ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ ئەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بەفەلەستینییەکان پێش ئەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات.

سەبارەت بەفەرمانەکەش تەورات دەڵێت: هەموو دانیشتوانی خاکەکەی واوەیلا دەکەن، خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن، باوک ئاوڕ لەکوڕ ناداتەوە، ئەو ڕۆژە هاتووە بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستینییەکان و بۆ بڕینەوەی پاشماوەیەک، یەزدان خەریکە فەلەستینییەکان تەفروتونا دەکات، شمشێری خودا چۆن پشودەدات کەیەزدان فەرمانی پێکردبێت، ئەم وتانە هەمووی لە ئەرمیای 47 باسکراون.

تەورات کەبەبڕوای جولەکەکان یان موساییەکان کتێبی پیرۆزەو وتەی خودای تێدا هاتووە، لەم ئایەتەی سەرەوەدا دەردەکەوێت کەخودا لەگەلی فلستین و شاری غەزە توڕەدەبێت و تەفروتونایان دەکات و لەخەمباری و ماتەمدا سەری خۆیان دەتاشن.

هەروەها لەباسی عاموس پێغەمبەردا لەئایەتی یەک دەڵێت:( هكَذَا قَالَ الرَّبُّ: «مِنْ أَجْلِ ذُنُوبِ غَزَّةَ الثَّلاَثَةِ وَالأَرْبَعَةِ لاَ أَرْجعُ عَنْهُ، لأَنَّهُمْ سَبَوْا سَبْيًا كَامِلاً لِكَىْْ يُسَلِّمُوهُ إِلَى أَدُومَ. 7فَأُرْسِلُ نَارًا عَلَى سُورِ غَزَّةَ فَتَأْكُلُ قُصُورَهَا. 8وَأَقْطَعُ السَّاكِنَ مِنْ أَشْدُودَ، وَمَاسِكَ الْقَضِيبِ مِنْ أَشْقَلُونَ، وَأَرُدُّ يَدِي عَلَى عَقْرُونَ، فَتَهْلَِكُ بَقِيَّةُ الْفِلِسْطِينِيِّينَ، قَالَ السَّيِّدُ الرَّبُّ.

بەهەمان شێوە لەم ئایەتەشدا خودا هەڕەشە لەدانیشتوانی غەزە دەکات و دەڵێت بەهۆی یاخی بوونی دانیشتوانی شاری غەزەوە کەچەند کۆمەڵگەیەکیان بەدیل گرت و بە ئەدۆمیان فرۆشت ئاگر دەنێرمە سەرتان تا شوراو قەڵاکانتان بخوات.

لەدرێژەی ئایەتەکەدا خودای جولەکە لەدانیشتوانی فەلەستین توڕە دەبێت و دەڵێت فەرمانڕەواکەیان لەئەشدود و گۆچان بەدەستان لەئەسقەلان ڕیشەکێش دەکەم، پاشماوەی فەلەستینییەکان لەناو دەچن، ئەمانەو دەیان هەڕەشەی دیکە کە لەباسی عاموس پێغەمبەردا هاتووە سەبارەت بەگەلی فەلەستین و شاری غەزە.

بەهەمان شێوەی دوو ئایەتەکەی سەرەوە لەئایەتی دووی سورەتی سەفنیا (صفنیا) تەورات دەڵێت: (فَغَزَّةُ سَتُهجَرُ،وَأشْقَلُونُ سَتُخَرَّبُ، وَأشْدُودُ سَيُطرَدُ أهْلُهَا فِي مُنْتَصَفِ النَّهَارِ،وَعِقْرُونُ سَتُستَأْصَلُ، يَا مَنْ تَسْكُنِينَ بِجَانِبِ البَحْرِ، يَا أُمَّةَ الكِرِيتِيِّينَ،اللهُ يُنبِئُ بِدَمَارِكِ يَا كَنْعَانُ،يَا أرْضَ الفِلِسْطِيِّينَ…..) خودا دەڵێت؛ غەزە چۆڵ دەبێت ئەسقەلان وێران دەبێت، ئەشدود لەنیوەرۆدا کاول دەکرێت.

لەدرێژەی ئایەتەکەدا خودای جولەکە دەڵێت؛ ئەمە فەرمایشتی یەزدانە دژی ئێوە ئەی کەنعان و خاکی فەلەستین لەناوت دەبەم و کەستان ناهێڵمەوە و کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا.

ئاشکرایە کە شاری غەزە و فەلەستین لەقورئانیشدا ئاماژەی بۆکراوە و سەبارەت بەدانیشتوانەکەی دەڵێت: قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىٰ يَخْرُجُواْ مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُواْ مِنْهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ.

گەلی موسا بە موسایان وت؛ ئەو گەلەی لەفەلەستین نیشتەجێن قەومێکی ئازاو بەجەرگن و ئێمەناتوانین بچینە ناوشارەکەیان و شەڕیان لەگەڵ بکەین هەتا ئەوان لەوێ بن.

قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
پێت قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی “مەلیکە و شاهینە” دەستی بەسەردا گیرا
دوات ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی “مەلیکە و شاهینە” دەستی بەسەردا گیرا
پەیوەندیدار