بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ لەبەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات سبەی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە.
دەشڵێت، “پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیک دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی شارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٠ پلەی سیلیزی