بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵک لە شاری هەولێر، بە ئامانجی مانەوەی سيستەمى کۆتای پێکهاتەی نەتەوەیی توركمان له پەرلەمانی کوردستان لایەنە سیاسیەکانی پێکهاتەی تورکمان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تورکمانی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵک ئاماژەی بەوەشکردووە کۆبوونەوەکە ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی مونا قەهوەچی سکرتێری پێشووی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی و پێشکەوتنی تورکمان بەڕیوەدەچێت.