به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ڕۆژی پێنجشەممە دوا ڕۆژی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانه و دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه، ڕۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هاوکات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌ج كردن له سعوودیه پێشخراوه، هه‌موو وڵاتان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌ر له ساڵی ٢٠٢٤ رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومڕه ئەو هاووڵاتیانەی ئاگادارکردەوە کە تا ئێستا ناویان تۆمارنه‌كردووه، بەمەبەستی دەستکەوتنی فۆڕمی حاجیان پێویستە رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.