بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی تازە هاوسەرگیرییان كردووە سەردانیان بكەن بۆ دروست كردنی پسووڵەی نەوت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی گەرمیان ئاگادارییەك سەبارەت بە پسووڵەی وەرگرتنی نەوت بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان (مەیدان، قۆرەتوو، باوەنوور، شێخ توێڵ) ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان كردووە و فۆڕمی خۆراكیان بۆ نەكراوە سەردانیان بكەن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، پشتگیرییان بۆ دەكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان بە مەبەستی وەرگرتنی نەوت.
جەختیشی كردۆتەوە، لە كاتی سەردانی ئەو هاووڵاتیانەدا پێویستە پێداویستییەكانی وەك (فۆڕمی خۆراكی ماڵی باوكی پیاوەكە و ماڵی باوكی ژنەكە و گرێبەستی هاوسەرگیری و كارتی نیشتمانی ژن و پیاو)یان پێ بێت.