عێراق کارکردنی کۆرەک تیلیکۆم ڕادەگرێت



ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشتنی كارت و سیمكارتی كۆڕەك قه‌ده‌غه‌ ده‌كەەن بەهۆی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەر کۆمپانیاکە هەیە.

ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژەی‌ بەوەکرد، له ‌ماوه‌ی ١٠ رۆژدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن ڕاده‌گرین، بەهۆی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەریەتی.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “بەهۆی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای كۆڕه‌ك لە ٣٠‌ی ئابی ٢٠٢٢ و بڕیاره‌كانی دادگای تایبەتمەند و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان لە دژی، بەهۆی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ قه‌رزاریه‌تی و ئاماده‌ نه‌بوونی تا ئه‌م ساته‌ بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان بڕیاریدا فرۆشتن و بازرگانیكردن به‌ هه‌ر سیمكارتێكی نوێی سه‌ر به‌ كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان ڕابگیرێت”.

ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان داوا له‌ هاوڵاتیان، بریكاره‌كان و خاڵه‌كانی فرۆشتن ده‌كات هیچ سیمكارتێكی نوێی كۆڕه‌ك نه‌كڕن و نه‌فرۆشن و بازرگانی پێوه‌ نه‌كه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.

بۆ ڕای گشتی ڕایەگەیاند، په‌یوه‌ندی نێوان كۆڕه‌ك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا ڕادەگرین تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه‌ ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات.

هەفتەی داهاتوو لە شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت
پێت هەفتەی داهاتوو لە شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت
تەواوی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر بە کامێری خاڵ بۆ خاڵ کۆنترۆڵ کرا
دوات تەواوی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر بە کامێری خاڵ بۆ خاڵ کۆنترۆڵ کرا
پەیوەنیدر