کەشناسی پێشبینی دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی کوردستان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و هەوری تەواودا بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی کوردستان پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندك جار بۆ هەوری تەواو.
سەبارەت بە سبەینێش بڵاویکردەوە کە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى