سودانی لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە دەنگ



سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ناوچەی مەخموور دەرکرد کە تێدا گرژی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزێکی سوپای عێراق درووستبوو .

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی سوپای عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ڕووداوەکەی ناوچەی مەخموور کردووە، کە تێیدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزێکی سوپای عێراقی دروستبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، سودانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، محەمەد شیاع سودانی داوای خۆڕاگری لە سەرجەم سەرکردەی هێزەکانی سوپای عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە کرد کە دان بەخۆییاندا بگرن تاوەکو گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لەنێوانیاندا دروست نەبێت.

وتیشی، بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە ئێستادا زۆر گرنگە، و پێویستە دەرفەت بە دوژمنانی عێراق نەدرێت ئەم بارودۆخەی نێوان هەرێم و عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن.

دوێنێ یەکشەممە، لە چیای قەرەچوخ شەڕ و پێکدادان لەنێوان پێشمەرگە و هێزێکی عێراقی دروست بوو و بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و نۆ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون و بە پێی زانیارییەکان حەوت کەسیش لە هێزی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداو و ١٧ کەسیشیان بریندار بوون و ١١ کەسیش بە دیل گیران.

ئەوروپا و ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن
پێت ئەوروپا و ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن
نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوتیش دابەزی
دوات نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوتیش دابەزی
پەیوەنیدر