ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای له دیپلۆماتكاران و كه‌سوكاره‌كانیان و كارمه‌نده ناپێویسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵن و رایگه‌یاند، “به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی گروپه تیرۆریستییه‌كان و شه‌ڕی چه‌كداری و بۆردومانی ئاسمانی، گه‌شت بۆ نزیك سنوره‌كانی باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) مه‌كه‌ن”.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی کونسولخانەی بەغداوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوایکردکه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی عێراق بەجێبهێڵن، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتی هێرش و تیرۆر و ڕفاندن و ململانێی چه‌كداری و ناپارێزراوی تاکەکەسی و سنورداربونی توانای نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یان له عێراق بۆ پشتیوانی له هاووڵاتیانی ئه‌مریكی، گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
ئاگادارییەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا باس لەوە دەکات،هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه سه‌ربازیه‌كان زیاتر له جارێك كراونه‌ته ئامانجی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی گروپه چه‌كداره‌کان، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ناپێویستی حكومه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی خێزانیان كه پێویست نین له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ واشنتن”.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه، “به‌هۆی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له به‌غدا ڕێنمایی كران كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌كارنه‌هێنن به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌سه‌ر فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی هه‌یه”.