بە ڤیدیۆ؛ عێراق هێزی جووڵاند و شەڕی سوپا و پێشمەرگە بەردەوامە



لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە چیای قەرەچووخ شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە دروست بووە و شەهید و بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی دوێنێ‌ چەند بنكە و بارەگایەك لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە ڕادەستی سوپای عێراق كراوە، ئەمڕۆ لەسەر جێگیركردنی هێزەكان لەو بنكە و بارەگایانە، شەڕ لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پێشمەرگەیەك شەهید بووە و 8 پێشمەرگەی دیكە بریندارن و هاوكات لە سوپای عێراق كوژراو و بریندار هەیە، كە تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، هێزێكی سوپای عێراق بە ئاڕاستەی كەركوك و سنووری شارۆچكەی مەخمور جوڵەیان پێكراوە.

 

سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت دەگاتە ئەم شوێنانە
پێت سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت دەگاتە ئەم شوێنانە
“چاوەڕوانین حکومەتی فیدڕاڵ مووچە وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج بکات”
دوات “چاوەڕوانین حکومەتی فیدڕاڵ مووچە وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج بکات”
پەیوەنیدر