سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت دەگاتە ئەم شوێنانە



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ نەوت لە سنووری شارباژێڕ و بازیان دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە.

ڕاشیگەیاندووە، سبەی دوو شەممە ۲۳ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنوری قەزای شارباژێڕ لە چوارتا و گاپیڵۆن و سنوری قەزای بازیان نەوت دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەكیش لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێكی گەورەی كڕینی نەوتی ئەنجام داوە و ڕۆژانە بڕێكی باش نەوت دەگاتە دەستیان و دابەشی دەكەن.

وتیشی، “ئەگەر نەوت بە بەردەوامی بەدەستمان بگات بە بڕێكی باش، ئەوا سەرجەم هاووڵاتیان ئەمساڵ نەوت وەردەگرن بە ناو شارەكانیشەوە”.

 

“هەرێم تا ئێستا سندوقی خانەنشینی نییە و چارەنووسی لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە دیارنییە”
پێت “هەرێم تا ئێستا سندوقی خانەنشینی نییە و چارەنووسی لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە دیارنییە”
بە ڤیدیۆ؛ عێراق هێزی جووڵاند و شەڕی سوپا و پێشمەرگە بەردەوامە
دوات بە ڤیدیۆ؛ عێراق هێزی جووڵاند و شەڕی سوپا و پێشمەرگە بەردەوامە
پەیوەنیدر