لە شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوە ڕوویدا



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە سەر ڕێگای كۆرنیش لە قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان دوو كەس شەهید بوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانەوە، لە شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو كەس شەهید بوون و چەند كەسێكیش بریندار بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بەهێزی دەنگی تەقینەوەكەوە هاووڵاتیان لەناو ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری فەرمی لەسەر بڵاونەكراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر لەم مانگەدا توركیا بۆردومانی چڕی چەند ناوچەیەكی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووە لە نەخۆشخانە و وێستگەی سووتەمەنی و كارەبا و دواهەمینیان بۆردومانی ئەكادیمیای سەربازی هێزەكانی ناوخۆی هەسەدە بوو، كە بەهۆیەوە 29 كارمەندی هێزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان شەهید بوون.

“شەڕی غەززە مانای ژیان و مردنە بۆ ئێمە”
پێت “شەڕی غەززە مانای ژیان و مردنە بۆ ئێمە”
ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت
دوات ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر