وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق 300 هەلی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرای لە سلۆڤاکیا ڕاگەیاند.
لە نووسراوێکدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکان و سەرجەم زانکۆکانی کردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە سلۆڤاکیا 300 هەلی خوێندنی بۆ بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرای بۆ عێراق تەرخانکردووە.
ڕوونیشیکردەوە، هەلی خوێندنەکە سەرجەم بەشەکان جگە لە زمان دەگرێتەوە و ڕۆژی 31ی ئەم مانگەش دوا کاتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
ئەو کەسانەی خوازیاری خوێندنن لە سلۆڤاکیا دەتوانن لە ڕێی ماڵپەڕی www.scholarships.sk زانیاری زیاتر وەربگرن و لە ڕێی ئەم ماڵپەڕەی فەرمانگەی نێردە و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانیشەوە داوا پێشکەش بکەن scrdgate.scrdiraq.gov.iq .