بەغدا زیاتر لە 167 ملیار دینار پارەی گەنمی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، بەغدا زیاتر لە 167 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کرد.
ڕوونیشیکردەوە پارەکە لە بەرامبەر 500 هەزرا تۆن گەنمە کە ڕادەستی سایلۆکان کراوە.
نەوزاد کامیل ئەوەشیخستەڕوو کە 77 ملیار دیناری بۆ سلێمانی، 51 ملیار بۆ هەولێر و 38 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆکە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران بکرێت.