پردێكی ئاسمانی لەنێوان مەغریب و قەتەردا دروست دەكرێت



كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی مەغریب ڕایدەگەیەنێت، پردێكی ئاسمانی بۆ فەراهەمكردنی نزیكەی 30 گەشت لە دارلبەیزاوە بۆ دەوحە لە سێ‌ شەممە و چوار شەممە دابین دەكرێت، تا ژمارەی هاندەری زیاتری هەڵبژاردەی “شێرەكانی ئەتڵەس” بۆ یاریی نیوەی كۆتایی مۆندیالی 2022 بەرامبەر بە فەرەنسا ئامادەبێت.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكرایەوە”پردێكی ئاسمانی لەنێوان دارلبەیزا و پایتەختی قەتەردا دروست دەكرێت، لەڕێی فەراهەمكردنی نزیكەی 30 گەشت بەو فڕۆكانەی نەفەری زیاتر دەگرن، لەپێناو ئامادەبوونی زیاتری ئەو مەغریبیانەی دەیانەوێت پشتیوانی لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان بكەن لە داستانی نیوەی كۆتایی مۆندیال”.

كۆمپانیاكە دەڵێت”سەركەوتنە مێژووییەكە پێویستی بە ئامادەكاریی مێژوویی هەیە، پردە ئاسمانییەكەش ژمارەیەكی پێوانەیی دەبێت بۆ گواستنەوەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شاهانەی مەغریبی”.

چوار شەممەی داهاتوو، هەڵبژاردەی مەغریب بۆ یەكەمجار لە مێژووی تیپە عەرەبی و ئەفریقاییەكان، لە یاریی نیوەی كۆتایی مۆندیالدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە.

 

 

سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت
زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەست كرانە هەمیشەیی
دوات زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەست كرانە هەمیشەیی
پەیوەنیدر