دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك لە ناوچەكانی گەرمیان ڕوویدا و چەقی بوومەلەرزەكەش نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە.
محەمەد كەمال، شارەزای بواری بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر ٣:٥٢ خووله‌كی دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك لە گەرمیان ڕوویدا.
ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە به‌گوڕی ٤ پله بە پێوەری ڕێخته‌ر بووە و لە سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و باشووری كوردستان ڕوویداوە و خه‌ڵكی گه‌رمیان بەتەواوی هه‌ستیان به ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه كردووە.
ئاشكراشی كرد، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌ده‌شتی زه‌هاو بووه، كە هاوسنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانە و له‌قوڵایی ١٠زكیلۆمەتر له‌ناخی زه‌وی ڕوویداوە.