مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی مووچه‌خۆران ڕه‌وایه و دوو پێشنیاریش بۆ خۆپیشاندانەكە ئاڕاستەی مووچەخۆران دەكات.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی پێشووی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دوای هه‌وڵێكی زۆر، له بایكۆته‌وه بۆ ناڕه‌زایی، مووچه‌خۆره بێبهشكراوهكان له مافه مهدهنیهكانیان، بڕیاریانداوه كه سبه‌ینێ (22/10/2023) به‌ناوی ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاوه، خۆپیشاندان بكه‌ن.
دەشڵێت: ” له‌كاتێكدا، مافی مه‌ده‌نی و دیموكراسی خۆیانه، مووچه‌خۆر، داكۆكی له مافی پیشه‌یی بكه‌ن و هیوادارین، حكومه‌ت، به‌زووترین كات، دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه پیشه‌ییه بدۆزێته‌وه. كورد ده‌مێكه وتویه‌تی: برسێتی ره‌گی هاری پێوه‌یه. خۆشبه‌ختانه، نه‌بونی موچه و برسێتی، نه‌گه‌یشتۆته ڕه‌گی هاری و ته‌نها به خه‌باتی مه‌ده‌نی مووچه‌خۆران داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن”.
جەختیشی كردۆتەوە، له‌كاتێكدا به‌نده پشتیوانیانم، له‌هه‌مان كاتدا دوو پێشنیاز ده‌خه‌مه به‌رده‌م ئه‌م مووچه‌خۆره خاوه‌ن مافی ڕه‌وایه:
یه‌كه‌میان: ڕێگه مه‌ده‌ن ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه مۆری حیزبایه‌تی لێ بدرێ.
دووه‌میان: خۆپیشاندانه‌كه مه‌ده‌نی بێ و گه‌لێ دوور بێ له په‌لاماردانی فه‌رمانگه و باره‌گا و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان و كاسبی ناو بازاڕ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئومێده‌وارم.. ئه‌م خۆپیشاندانه، سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی پیشه‌یی موچه‌خۆران بێ.