بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت ڕوونكردنەوەیەک لەبارەی ماوەی كاركردن بە پاسپۆرتی جۆری (A) بڵاودەکاتەوە.
لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت ڕایگەیاند، پاسپۆرتی ئاسایی جۆری A تا کاتی بەسەرچوونی هاوشانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی جۆری B كارپێكراو دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵ عێراق دەستیكرد بە چاپ و كارپێكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی جۆری B، كە بە پێشكەوتووتر لە پاسپۆرتەكانی پێشوو دادەنرێت.