ئەمڕۆ هەینی حکومەتی هۆڵەندا هۆشداری بە هاوڵاتیانی خۆیدا سەردانی لوبنان نەکەن لە هەمانکاتدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە کە لە ئێستادا لە هۆڵەندان دەستبەجێ ئەو وڵاتە لە نزیکترین کاتدا بەجێ بهێڵن، لە چەند ڕۆژی رابردووشدا هەندێک لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا هەمان هۆشدارییان بە هاوڵاتیانیان لەو وڵاتە داوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەگتی هۆڵەندادا هاتووە، ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا ڕوویداوە بۆ لوبنانیش دەگوازرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەریەکە لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا هاولاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە سەردانی لوبنان نەکەن، هاوکات کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی خۆرئاوا گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرتووە.
هەروەها باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا داوایان لە هاوڵاتیانی خۆیان کرد لوبنان بەجێبهێڵن.