ئه‌مڕۆ له‌عێراق خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه ده‌چێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ركه‌وتنی تۆفانی ئه‌قسا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی فراوان له‌دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ پشتیوانی له تۆفانی ئه‌قسا و به‌رگریی فه‌ڵه‌ستینییەکان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل، له به‌غدا و گشت پارێزگاكانی دیكه خۆپیشاندانی فراوان ڕێکدەخەن.
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌غدا له كاتژمێر ٤ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌نزیك پردی موعه‌له‌ق ئه‌نجام ده‌ده‌رێت و له پارێزگاكانی دیكه‌ش له‌ناوه‌ندی شاره‌كاندا له‌هه‌مان كاتی دیاریكراودا خۆپیشاندانه‌كان بەڕێوەدەچن.
بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس لە سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.