ئاوارەكانی كەمپی عەربەت دەگەڕێنەوە ناوچاكانیان



 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، گەڕانەوەی 59 خێزان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگای سەڵاحەدین ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئیڤان فایەق جابرو وەزیری كۆچ و كۆچبەرانەوە بڵاوكرایەوە”وەك پەیڕەوكردنی كارنامەی حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسێی ئاوارەكان، گەڕانەوەی 59 خێزان لە كەمپی ئاشتی ئاوارەكانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕادەگەيەنین”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كارنامەی حكومەت تەئكید لەسەر كۆتایی هێنان بە دۆسێی ئاوارەكان دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات بەشێوەیەكی هاوسەنگ لەگەڵ كارنامەی حكومیدا كاربكەین و ئەو خێزانانە بگەڕێنینەوە زێدی خۆیان كە خواستی گەڕانەوەیان هەیە”.

كەمپی ئاشتی لە عەربەت لە پارێزگای سلێمانی، نزیكەی 1865 خێزانی ئاوارە لەخۆدەگرێت كە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینن و هەندێكیشیان لە موسڵ و شنگال و دیالەوە هاتوون.

 

 

 

 

 

 

سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت
پێت سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت
بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەكردنی بڕێك پارەی بۆ هەرێم دا
دوات بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەكردنی بڕێك پارەی بۆ هەرێم دا
پەیوەنیدر