سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا ١٠٠ هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێم لە هەژماری من تۆمارکراون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسویەتی: تا ئێستا ١٠٠ هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێم لەهەژماری من تۆمارکراون و ئامانجمان یەک ملیۆن هەژماری بانکییە لە ماوەی ١٨ مانگدا.
هەژماری من، پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ماوەی زیاتر لە ٧ مانگە کراوەتەوە و مووچەی فەرمانبەران دەبێتە کارت و بەشێک لە هاووڵاتییان و شارەزایانی ئابوریش دەڵێن، ئەو پرۆژەیە تەنها بۆئەوەیە کە حکومەت قەرزەکانی هاوولاتییان وەربگرێتەوە.