شارەزایەكی ئەمریكایی ئامانجی نهێنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە هێرشی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات.
سینان كیدی پسپۆڕێكی ئەمریكاییو شارەزا لە كاروباری توركیا، ڕایگەیاند، خواستی توركیا لە هێرشی سەر ڕۆژئاوادا بۆ دەستكەوتی سیاسییە، نەك پێویستی ئەمنی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی توركیاوە.
سینان كەیدی بۆ كەناڵی ڤۆكس نیوز ڕایگەیاند، ئەگەری هێرشی زەمینی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەهۆكاری سیاسییە، نەك پێویستی ئەمنی، پاڵنەری سیاسی هەیە، نەك ئامانجی تاكتیكی و كورت مەودا.
ڕوونیشیكردەوە “هەڕەشەكانی ئەم جارەی توركیا بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستان نزیكی وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیایە، دەیەوێت زۆرترین دەستكەوت لە هەڵبژاردنەكاندا بچنێتەوە لە ڕێگای هێرشەكانیەوە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان”.
بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2023 هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا بەڕێوەبچن، بەپێی ڕاپرسییەكان ئەگەری دەرچوونەوەی ئەردۆغان لاوازە، بۆیە خوازیاری هێرشی سەر ڕۆژئاوایە بۆ سەرنجڕاكێشانی دەنگدەرانی وڵاتەكەی، لە هەڵبژاردنەكانی پێشووشدا چەند جارێك ئەم ڕێگای ئەزموون كردووە.