ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ جیهان ڕوون بووەوە، كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەند درۆ دەكات لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و دەشڵێت: “ئەوەی فەلەستین و ڕۆژئاوای كوردستان جیاوازە، بەلام هەردووكیان ستەمە و زوڵمە”.
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئهمڕۆ لە سلێمانی بەشداری گردبوونەوەی مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیانی كرد بۆ ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە و ڕایگەیاند، “تەلیسمی مەعدەنی قەوارەی داگیركرای زایۆنی زۆرتر دەركەوت و لە هەمان كاتدا ئەوەش بۆ جیهان ڕوون بووەوە، كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەكات لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، نەك چاوپۆشی دەكات لە كاولكردنی شار و لادێكانی غەززە و كۆمەڵكوژی دانیشتوانەكەی، بەڵكو هێشتا ئیسرائیل بە مەزڵوم دەزانێت”.
ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لەكاتێكدا دڵنیاین لە سەركەوتنی هەق و هەقانیەتی دۆزەكە، دەزانین جەنگی موقەدەسات و پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامە و بەرگرییە لە مافی زەوتكراوی گەلێكی چەوساوە”.
لهوهڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بهجیاوازی هێرشهكانی سهر فهڵهستین و ڕۆژئاڤای كوردستان، كە ئاخۆ هەمان كارەسات نییە؟ سهڵاحهدین بههائهدین وتی، “نەخێر، زۆر جیاوازە، ئهوهی ڕۆژئاوا بابهتێكی تەواو سیاسییه ڕاسته ستهم و زوڵمه، بهڵام هۆكارهكانی جیاوازن”.