جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەسەردانێکی کتوپڕ گەیشتە ئیسرائیل، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانی تەواوی ئیسرائیل دەکەین،
ئەمرۆ جۆبایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیان، سەرکۆنەی ئەو شەڕە خوێناوییە دەکەین کە گروپی تیرۆرستی حەمماس هەڵیگیرساندوووە و هەزاران کەسی لە ئیسرائیل کوشتووە،
بایدن ڕاشیگەیاند، کار بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان دەکەم و لە ئێستادا کاری لە پێشینەم ڕزگارکردنی ئەو بارمتانەیە کە لەدەستی ئەو تیرۆرستانەدایە،
جۆ بایدن ڕاشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 1400 کەسی بێتاوانی ئیسرائیل لەلایەن حەمماسەوە کوژراون و هەزارانی تریش بریندارن،
لەبەشێکی تری وتەکانیدا بایدن رایگەیاند، “ئیسرائیل بۆیە دروست بووە بۆئەوەی وڵاتێکی ئارام و سەربەخۆبیت بۆ جولەکەکان ، دەشبێت هەروا بمێنێتەوە و کار بۆ ئەوەش دەکەین”.
ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئیسرائیل موشەکیکی ئاراستەی نەخۆشخانەیەک لە غەززە کرد و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بوونە قوربانی ، بەڵام بایدن لە وتەکانیدا هیچ ئاماژەیەکی بەو ڕووداوە نەدا و تەنانەت باسی قوربانیانی فەڵەستینیشی نەکرد.