لیرەی تورکی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد



دوای هەڵکشانی کورتهێنانی بودجە بۆ زیاتر لە نیو ترلیۆن لیرە، دراوی تورکیا گەورەترین داکشانی مێژوویی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دراوی تورکیا نزمترین ئاستی مێژوویی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 826 لیرە.

سەرباری خراپی دۆخی ئابووری و دارایی تورکیا، داتاکانی پەیوەست بە کورتهێنانی بودجەش هۆکاری سەرەکیین بۆ ئەو دابەزینە مێژووییەی لیرە..

بە پێی نوێترین ئامار خەرجییە گشتییەکانی تورکیا لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بۆ سی ترلیۆن و 952.6 ملیار لیرە بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا کە داهاتی وڵاتەکە سێ ترلیۆن و 440 ملیار لیرە بووە، بەوەش کورتهێنانی بودجەی گشتی تورکیا گەیشتووەتە 512.6 ملیار لیرە.

دابەزینی بەهای لیرە لە بەرامبەر یۆرۆش بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 یۆرۆ بە دوو هەزار و 968 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کارتی بەشە نەوت دروستناکرێت
پێت کارتی بەشە نەوت دروستناکرێت
ئەمریکا لەبارەی لوبنانەوە هۆشداری دەدات
دوات ئەمریکا لەبارەی لوبنانەوە هۆشداری دەدات
پەیوەنیدر