ڕۆیتەرز: هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پووچەڵکرایەوە



ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هێرشێك كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق كردبوه‌ ئامانج، پوچه‌ڵكرایه‌وه‌ و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌مریكا به‌ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هێرشێكی پوچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق كردبووه‌ ئامانج.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، هێزەکانی سوپای ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ بگاته‌ ئامانج، ڕێگرییان لێی كردووه‌ و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌یان خستوەته‌خواره‌وه‌.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بنکەی عەین ئەسەد پارێزگای ئەنباری لە ڕۆژئاوای عێراقی کردووەتە ئامانج.

ئه‌م پێشهاته‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی ڕابردوو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی فراوان له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق دژ به‌ بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ غه‌ززه‌ ئه‌نجامدرا، هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی به‌رخۆدانیش بۆ به‌ ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ستیپێكرد.

شای ئوردن لوتکەی چواری لەگەڵ بایدن هەڵوەشاندەوە
پێت شای ئوردن لوتکەی چواری لەگەڵ بایدن هەڵوەشاندەوە
حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
دوات حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
پەیوەنیدر