راگەیەندراوێک لەحكومه‌تی هه‌رێمەوە له‌ باره‌ی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه‌



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “‎حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن”.

دەشڵێت:”‎دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان”.

 

حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
پێت حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
پلاسخارت: نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن
دوات پلاسخارت: نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن
پەیوەنیدر