لە سەر بانگێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٧ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەیاوەری هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوبەرە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتەکان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لەدانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەئامادەبونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێک لە سەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجەو مووچە بخاتە ڕوو،
هاوکات زانیاری تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ و ژمارەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بداتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کەلەلایەن وەفدی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە.