ئێوارەی ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەنجومەنی گشتی تورکیا ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا درێژکردۆتەوە بۆ دوو ساڵی تر.
بەپێی زانیارییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا دریژ بکاتەوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنەکە داواکەی پەسەند کرد و ماوەکەی بۆ دوو ساڵی تر درێژ کردەوە.
سوپای تورکیا ئێستا زیاتر لە 10 سەربازگەی گەورەی لە نێو خاکی عێراق هەیە بەتایبەت لەنیو هەرێمی کوردستان، و سەدان کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمەوە، هاوکات لە سووریاش هەزاران سەربازی هەیە و دەیان گروپی چەکداری دروست کردووە، هەموو ئەم هەوڵانەش بە ئامانجی بچووککردنەوەی هەژموونی کورد و دەسەڵاتیانە لەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان.