جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە، ناوت نەبێت بێبەش دەبیت



وەزارەتی کستوکاڵی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر جوتیاران ناویان تۆمار نەکەن ئەوا ساڵی ئایندە لە وەرگرتنی زەوی و بەرهەمەکان بێ بەش دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە، کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، جوتیاران پێویستە لە سنووری خۆیان لە فەرمانگە کشتوکاڵییەکان ناوی خۆیان و پانتایی ئەو زەوییەی دایدەچینێت تۆمار بکەن و بە پێچەوانەوە بەرهەمەکانی لێ وەرناگیرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، جوتیاران بۆ ئەوەی ناویان بچێتە پلانی کشتوکاڵی و لە کاتی پێگەیشتنی گەنم لە سایلۆکان گەنمیان لێ وەربگرن ئەم رێکارە گیراوەتە بەر تا سایلۆکانیش بتوانن بەپێی ئەو ڕێژەیە کاربکەن و خۆیان ئامادە بکەن، وتیشی “پێویستە هەر جوتیارێک سەبارەت بە زەوییەکەی روونکردنەوە بدات بە بەڵگەوە بیسەلمێنێت لەگەڵ شێوازی داچاندی گەنمەکەی”.

ئەمە لە کاتێکدایە، وەرگرتنی بڕی گەنم لە هەر پارێزگایەک جیاوازە، بە جۆرێک ١٢٠ هەزار تۆن گەنم لە هەولێر و ١١٣ هەزار تۆن لە دهۆک و ١٤٢ هەزار تۆنیش لە پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت.

ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل،،، هێرشی تر بەڕێوەیە
پێت ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل،،، هێرشی تر بەڕێوەیە
پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی سزای بەندکردن دەدرێت
دوات پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی سزای بەندکردن دەدرێت
پەیوەنیدر