سبەینێ لەپەرلەمان هەردوو وەزیران ئامادە دەبن



ناوەڕۆکى سەردانەکەى شاندى هەرێم ئاشکرا ادەبێت و  لیژنەى دارایى بە ئامادەبونى هەردوو وەزیرى دارایى هەرێم و ناوەند، کۆدەبنەوە.


شێروان دوبەردانى، ئەندامىپەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتى، ناوەڕۆکى سەردانى شاندى هەرێمى بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرا کردووە و رایگەیاند: لەسەر داواى لیژنەى دارایى ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا و سبەینێ چوارشەممە، بە ئامادەبونى هەردو وەزیرانى دارایى هەرێم و ناوەند، لیژنەى دارایى کۆدەبێتەوە.

رونیشى کردەوە، ئامادەبونی ئەو دوو وەزیرە بە پلەی یەکەم مەبەست لێی رونکردنەوەی ئەو بڕە پارە و قەرزانەیە کە لە حکومەتی فیدراڵیەوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

دەشڵێت: لە کۆبونەوەکەدا باس لە فایلی ئەو پارانەی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خەرجکراوە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانی کوردستان و  پاراستنی کۆمەڵایەتی، هاوکات لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەش کە لە بەغداوە وەرگیراوە، دەکرێت.

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەران ئاماژەى بەوەشکرد، لە 25ى ئازارى ئەمساڵەوە کە هەناردەى نەوتى هەرێم راگیراوە، کۆمپانیاى سۆمۆ بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم، سەرپەرشتی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت دەکات.

دوبەردانى باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا بڕی نەوتی دەرهێنراو لە ناوخۆدا بەکاردەهێنرێت، تا ئەوکاتەى هەناردەکردنی نەوتى هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

ئامانجى سەرەکیی سەردانى شاندەکەى هەرێم وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارانەیە کە لیژنەى دارایی عێراق لەبارەى ژمارەى موچەخۆرانى هەرێم و داهاتى ناوخۆ و داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان، هەیانە.

نیو ملیۆن دۆلاری قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا
پێت نیو ملیۆن دۆلاری قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا
یاسای نەوت و گاز بۆ وەرزی یاسادانانی داهاتوو دوادەخرێت
دوات یاسای نەوت و گاز بۆ وەرزی یاسادانانی داهاتوو دوادەخرێت
پەیوەنیدر