چالاكوانانی شیلادزێ‌ ئازاد دەكرێن



پاش ئەوەی ماوەی دوو ساڵ سزای زیندانیان تەواو كرد، بڕیارە پێنج چالاكوانی شیلادزێ‌ ئازاد بكرێن.

بەشدار حەسەن، پارێزەری ئەو چالاكوانانە بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پاش ئەوەی هەڵەیەكی چاپ هەبوو لە بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێر، دادگا بڕیارەكەی راست كردەوە و بڕیاری ئازاد كردنی چوار چالاكوانی شیلادزێ دەرچو.

پاش ئەوەی ماوەی دوو ساڵ سزای زیندانیان تەواو كرد ، كەمێكیتر هەریەك لە ( یوسف شەریف ئیبراهیم و محمود ناجی سدیق و كۆڤان تارق جبرائیل و نێچیرڤان بەدیع حاجی ) كەمێكیتر لە چاكسازی گەورانی هەولێر ئازاد دەكرێن و بەكەسوكاریان شاد دەبن .

بڕیارە سبەی ١٣/١٢/٢٠٢٢ چالاكوانی سزادراوی شیلادزێ ( ئەمجەد یوسف مستەفا) ئازاد بكرێت.

No description available.

 

شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە
پێت شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە
ئۆكراین لەگەڵ تەنگەژەی كارەبا ڕووبەڕووە
دوات ئۆكراین لەگەڵ تەنگەژەی كارەبا ڕووبەڕووە
پەیوەنیدر