شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا



ئه‌مڕۆ شاندی باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ پرسی‌ مووچه‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا دەكات، هاوکات سبه‌ینێ‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆدەبێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندێکی باڵای هەرێم له‌سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە ده‌چێته‌ به‌غدا.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگەیاند، “ڕۆژی چوارشه‌ممه شاندی هەرێم ‌ سەبارەت بە پرسی مووچه‌ و بودجه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەکرد، “آندی هەرێم له‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار پێك دێن”.

هاوکات پێشتر هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی ‏وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی ‏كوردستان له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند، “رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگریكردن له‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق”.

وتیشی‌: “ئومێد ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بچێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی، دواتر ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌كه‌ین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “مانگی پێشوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سێ بانكه‌وه‌ پاره‌ی مووچه‌ هاته‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌مان، رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ هه‌فته‌یه‌كی خایاند، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ رێكاره‌كان كاتێكی كه‌متری پێده‌چێت”.

ته‌ندروستی هه‌رێم:گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولانس بێبەرامبەرە
پێت ته‌ندروستی هه‌رێم:گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولانس بێبەرامبەرە
نوێترین زانیاری دەربارەی گەشتی ئاسمانی سنە-سلێمانی
دوات نوێترین زانیاری دەربارەی گەشتی ئاسمانی سنە-سلێمانی
پەیوەنیدر