سەلاحەدین بەهادین: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە کێشەکان بێ ئاگا دەکەن



ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە قەیرانەکان بێ ئاگا دەکەن، پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کار بۆ چارەسەکردنی ناکۆکییەکان بکات و کاریگەری ئەو ناکۆکیانە لەسەر مووچە و بژێوی هاووڵاتییان نەهێڵێت.

سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کادرەکانی رێکخستنی یەکگرتو رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان خۆیان لەقەیرانەكان بێ ئاگا دەكەن، ئەو بارودۆخەی كە ئێستا هاووڵاتییانی تێكەوتوە جێگای هەڵوێستە لەسەركردنی جددیە.

راشیگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم بەرپرسانە كار بكات لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی ڕیشەیی بەشێوەیەك كە ناكۆكیە سیاسیەكان كار لە مووچە و بژێوی هاووڵاتییانی هەرێم نەكات.

وتیشی:” جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دوور لە ساختەکاری دەکەنەوە، هەروەها داوا لە هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات دەكەین بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەش”.

باسی لەوەشکرد، كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری نوێ لەناوچەكە هەیە و مێژوو سەلماندویەتی هیچ گەل و نەتەوەیەك بەزەبری هێز لەناو نابرێت، جارێكی دیكە داوای چارەسەری كێشەكان بە شێوەی ئاشتیانە دەكەن و ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەكەن كە بەرامبەر خەڵكی بێتاوان ئەنجام دەدرێت.

” فەڵەستنییەکان هەقیان لەسەر هەموو موسڵمانان هەیە و دیفاع لە موقەدەساتی موسڵمانان و ئەقسای پیرۆز دەكەن و ڕووبەڕووی ستەمی داگیركاری خاكەكەیان بوونەتەوە” ئەمیداری گشتی یەکگرتوو وا دەڵێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە
پێت سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە
بەشەخۆراكی نزیكەی 109 هەزار كەس بڕدرا
دوات بەشەخۆراكی نزیكەی 109 هەزار كەس بڕدرا
پەیوەندیدار