بەشەخۆراكی نزیكەی 109 هەزار كەس بڕدرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەشەخۆراكی نزیكەی 109 هەزار كەسی مردوویان بڕیوە و هاوكات بەشەخۆراكی نزیكەی 53 هەزار كەس بەهۆی كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگیراوە.

فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەەنە پەیوەندیدارەكان لە فەرمانگە و كۆمپانیاكانی وەزارەت و تیمی هونەری سەر بە پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی بەردەوامن لە تۆماركردنی زانیاری نوێ‌ لەسەر خێزانەكان لەچوارچێوەی دروست كردنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك.

ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو ئێستا بەشەخۆراكی 52 هەزار و 727 كەس بەهۆی كۆچكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگیراوە و هەروەها بەشەخۆراكی 108 هەزار و 942 كەسیان بڕیوە بەهۆی ئەوەی كۆچی دواییان كردووە.

سەبارەت بە تۆماركردنی زانیارییەكانی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك، كە جێگەی پسووڵەی خۆراكی كاغەز دەگرێتەوە، دەڵێت: “لە نەجەف تا ئێستا 365 هەزار و 373 خێزان تۆماركراون، كە ڕێژەی 97%ی خێزانەكانی پارێزگاكەیە، هەروەها لە دهۆك 272 هەزار و 685 خێزانە بەڕێژەی 97% و لە كەركوك 368 هەزار و 649 خێزان بەڕێژەی 93% و لە موسەننا 188 هەزار و 610 خێزان بەڕێژەی 93% بووە.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان دەگۆڕێت و دەبێت بە كارتی ئەلیكترۆنی.

سەلاحەدین بەهادین: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە کێشەکان بێ ئاگا دەکەن
پێت سەلاحەدین بەهادین: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە کێشەکان بێ ئاگا دەکەن
بانکێکی نوێ بۆ پڕۆژەی “ھەژماری من” زیادكرا
دوات بانکێکی نوێ بۆ پڕۆژەی “ھەژماری من” زیادكرا
پەیوەنیدر