وەزارەتی تەندروستی نرخی بۆ گواستنەوەی نەخۆش دیاریكرد



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم نرخی بۆ گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن دیاریكرد، كە لە 25 هەزار دینار دەسپێدەكات و بەپێی دووری شوێنەكە و ئامادەبوونی پزیشك نرخەكە زیاد دەكات.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 18ی ساڵی 2023ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، كە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، نرخی گواستنەوەی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە تایبەتەكان (ئەهلی) لەلایەن كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنلە ناوەوە و دەرەوەی شار دیاری كراوە.

وەك لە ڕێنماییەكەدا هاتووە، گواستنەوەی نەخۆش لەناو سنوری سەنتەری پارێزگاكان بڕی 25 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام بۆ دەرەوەی سەنتەری پارێزگا بڕی 50 هەزار دینارە.

ئاماژە بەوەشكراوە، گواستنەوەی نەخۆش لە دەرەوەی شار (قەزا و ناحیەكان) بۆ هەر كیلۆمەترێك بڕی 1500 دینارە.

هەر بەپێی ڕێنماییەكە، ئەگەر پزیشك ئامادە بێت ئەوا نرخەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، كە سەنتەری شارەكان 40 هەزار دینارە و دەرەوەی سنوری پارێزگا 50 هەزار دینارە و قەزا و ناحیەكان 75 هەزار دینارە.

بانکێکی نوێ بۆ پڕۆژەی “ھەژماری من” زیادكرا
پێت بانکێکی نوێ بۆ پڕۆژەی “ھەژماری من” زیادكرا
كەشێكی زستانە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات كەشێكی زستانە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر