قائیمقامیەتی هەڵەبجە خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە لە خشتەی نوێ و دەڵێت، هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند نەبێت بەرپرسیار دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین لەمڕۆوە خشتەی کارەبای مۆلیدە دەگۆڕدرێت، ئەگەر پێوەی پابەند نەبن، بەرپرسیار دەبن.
ڕوونیشیکردەوە کە خشتەکە بەم شێوەیە دەبێت:
۱- کاتژمێر ۷ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٨:۳۰ی بەیانی
٢- کاتژمێر۱۱ پێشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر ۱ی دوانیوەڕۆ
۳- کاتژمێر ٤ی ئێوەرە بۆ کاتژمێر ۱ی شەو.