شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا



ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی سامان بەرزنجی شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بە ئەمانجی دابینکردنی بڕی پێویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی حاکیمە، هاوکات گفتوگۆکردن دەبێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی تەندروستی، خزمەتگوزاری تەندروستیی ئاوارە و پەنابەران و پڕۆژەکانی نیشتمانیی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی.

عێراق سەبارەت بە فەلەستین داوایەک لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
پێت عێراق سەبارەت بە فەلەستین داوایەک لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
دوات ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
پەیوەنیدر