ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان و وەزارەت و فەرمانگەکانی دەکات کە سوود لە رووناکی پەنجەرە وەربگرن و گلۆپی زیاد بکوژێننەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمانگەی کارگێڕیی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆی ئومید سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە و ئاماژە بە نووسراوێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کراوە کە داوا دەکات لەنێو فەرمانگەکانی حکومەت و لە پێناو کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا و بە فیڕۆنەدانی کارەبا سوود وەربگیرێت لە رووناکی پەنجەرە و کوژاندنەوەی گلۆپی رووناکی لە کاتی دەوام.
هەروەها لە نووسراوەکەدا هاتووە کە لە دوای دەوام پێویستە ئامێرە کارەباییەکان بکوژێندرێنەوە.