لە لیدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەهەمان کاتدا وتەبیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەرکەکانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستنیشان کراوە و هەریەکەیان بەپێی کاری خۆیان دەست بەکار دەبن،
سەعدی پیرە ڕاشیگەیاند، یەکێتی دەیەوێت بە پەلە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام لە دوای دابەشکردنی ئەرکەکان و بەرچاوڕوونی سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەپێی خشتەیەکی دیاری‌کرا و دانراو بە پلان لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبینەوە،
بەپیی وتەکانی سەعدی پیرە ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەم شێوەیەیە:
- رزگار حاجی حه‌مه/ لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یەکێتی
- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره / وته‌بێژی فەرمی یه‌كێتی
- سه‌ركه‌وت زه‌كی/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنەکانی یەکێتی
- عیماد ئه‌حمه‌د/ لێپرسراوی مەکتەبی راگه‌یاندن و ڕوناکبیری
- قوباد تاڵه‌بانی / سه‌رپه‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال
- ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ / لێپرسراوی مەکتەبی په‌یوه‌ندییه‌كان
- بڵێسه جه‌بار فه‌رمان/ لێپرسراوی مەکتەبی كاروباری شه‌هیدان
- نزار ئامێدی/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی له به‌غدا
- بورهان سه‌عید سۆفی/ لێپرسراوی مەکتەبی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان
- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر/ سەرپەرشتیاری دارایی و ئیداره‌ی گشتی
- یوسف گۆران/ لێپرسراوی مەڵبەندی لێکۆڵینەوە و دیراساتی گشتی
- ته‌لار له‌تیف/ لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی
- شاڵاو شێخ سه‌ڵاح/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە 27 ی سێپتەمبەر یەکێتی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست و تێیدا سەرۆک و ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، و بافل تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش کار و بەرپرسیارێتی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەستنیشان کرا.