حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کردووە و تاکو ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن لیتریان دابەش کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا ١١ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار لیتر نەوتیان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کردووە و ٥٩ هەزار و ٨٤٥ خێزان تێیدا سوودمەند بوون.
ڕوونیشیکردەوە کە لە پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران، ٤ ملیۆن و ٢٣٨ هەزار لیتر دابەش کراوە و ٢١ هەزار و ١٩٠ خێزان سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیانیش، ٣ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار لیتر نەوت بەسەر ١٦ هەزار و ٣١٠ خێزان دابەش کراوە.
لە پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، ٢ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ٩٦٠ لیتر بەسەر ١٢ هەزار و ٨٨٥ خێزاندا دابەش کراوە.
فەرمانگەئ میدیا و زانیاری ئەوەشی خستەڕوو کە پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێ کرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.