سەرۆك کۆمار بەرەوە ئیتاڵیا بەڕێکەوت



بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی خۆراک، سەرۆك کۆمار بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت.

سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، بە سەردانێکی فەرمی وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوت.
ڕوونیشیکردەوە کە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ ڕۆما بۆ بەشداریکردنە لە کۆڕبەندی جیهانی خۆراک کە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵەوە ڕێکخراوە.

هەر یەک لە وەزیری کشتوکاڵ عەباس جەبر عەلیاوی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەبار فرێیح عەباس و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵا یاوەری سەرۆك کۆمار دەکەن.

حکومەتی هەرێم: تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە
پێت حکومەتی هەرێم: تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە
مەسعود حەیدەر: هەست بە موعاناتی خەڵک دەکەین، بەڵام مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە نادرێت
دوات مەسعود حەیدەر: هەست بە موعاناتی خەڵک دەکەین، بەڵام مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە نادرێت
پەیوەنیدر