خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پێشبینیش دەکرێت پلەی گەرما نزم بێتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵەهەور ونیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانى شەودا خۆڵ بارین دەست پێدەکات.
ڕوونیشکردەوە، خۆثبارینەکە زیاتر باشوور و ناوەڕاستى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا سبەى بەیانى بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى هەرێم.
ئەوەشیخستەڕوو کە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، گەرما 4-5 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆک : 25
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 28
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 30